بەشداریکردن

لەبەرواری ٢٠٢٤/٢/١٥ نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوو لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆژەی (Youth Ignite through Empowering Futures through Skills Mobilization)
کە دەزگای ڕوانگە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (giz) جێبەجێی دەکات، پرۆژەکە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.
بەسوپاسەوە ڕێژەیەکی تایبەت تەرخان کراوە بۆ گەنجانی خاوەن پێداویستی لەهەردوو ڕەگەز، ئەم هەنگاوە بەرز ئەنرخێنین ئەخوازین لەتەواوی پرۆژەو دەرفەتەکانی کار ڕێژەیەکی تایبەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی و کەمئەندامان دابین بکرێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 19-02-2024