ئەنجامدانی ڕاهێنان
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە درێژەی چالاکیەکانیدا بۆ خزمەتکردنی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە هەستا بە ئەنجامدانی دوو ڕۆژ راهێنان بۆ ڕێنمایکارانی پەروەردەیی سەبارەت بە (ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ بۆ ڕێنمایکارانی پەروەردەیی).
ڕاهێنانەکە دابەشکرابوو بەسەر چەند بەشێکی جیاوازدا و هەربەشێک لەلایەن ڕاهێنەرێکی بەئەزموونەوە وترانەوە و بابەتەکانی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە:
١. پێشەکیەک لەسەر ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لەلایەن بەڕێز علی زێدان لە ڕێکخراوی IOM
٢. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە پڕۆسەی پەروەردەدا و بەرپرسیاریەتیان لە ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لەلایەن بەڕێز د.هاشم عمرەوە.
٣. بەکارهێنانی (ڕێبەری ئاشتی) بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، ڕێنماییەکی پراکتیکی بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە پڕۆسەی پەروەردەدا لەلایەن بەڕێز د.تحسین حمەغریبەوە.
شایەنی باسە ڕاهێنانەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (وصل) لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ IOM پشتگیری دەکرێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 21-01-2024