پیشاندانی توانایی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت
گه‌نجان توێژێكی گرنگ و گاریگه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا یه‌كێك له پایه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، گه‌ر له ڕابردوو ئه‌م توێژه خاوه‌ن هێزی جه‌سته‌یی بووبن، بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه له هێرش و په‌لاماره ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وا له ئه‌مڕۆدا له‌پاڵ هێزه جه‌سته‌ییه‌كه‌یان خاوه‌ن بیرۆكه‌ی بیری داهێنه‌رانه‌ن بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی باوی كۆمه‌ڵگه، ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان ڕاده‌ی گه‌شه‌سه‌ندوویی كۆمه‌ڵگه ده‌ستنیشان ده‌كات. گه‌نجان زۆرترین خواست و داواكارییان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌ش له‌وانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان هه‌یه و دابین نه‌بوونی پێداویستییه‌كانیان كاریگه‌ری پێچه‌وانه دروست ده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) گه‌نجان 18%ی كۆی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنن و به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ره‌می دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان دانیشتوانێكی گه‌نجه به‌وپێه‌ی 35%ی كۆی دانیشتوان ته‌مه‌نیان له خوار 15 ساڵ و 28% ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-29 ساڵیدایه‌و ته‌مه‌نی 30- 49 ساڵ 20% دانیشتوان پێكده‌هێنن.
له ڕۆژی جیهانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به‌ئامانجی تێگه‌یشتن له ڕۆڵ و پێگه و گرنگی گه‌نجان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه) یه‌كه‌مین ئڤینتی (تێپه‌راندنی تێڕوانینه نه‌رێنییه‌كان، به‌هێزكردنی گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت)یان ئه‌نجام دا.
ئامانجه‌كانی چالاكی:
- به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و یاده‌كه.
- وه‌رگرتنی ئه‌زموونی گه‌نجانی خاون پێداویستی و شه‌یركردنی ئه‌زموونی كه‌سی بۆ ئه‌وانی دیكه.
- خستنه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كانی خۆڕاگری و هێزی كه‌سی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ژیان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌رسته‌كان.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی و دابینكردنی ژینگه‌ی گونجاو.
- هاندانی ئه‌وانی دیكه به به‌خشینی ڕۆڵ به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی و فه‌رامۆش نه‌كردنیان له كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
- هاندانی داكۆكیكردن تاوه‌كو هیچ توێژێك له كۆمه‌ڵگه فه‌رامۆش نه‌كرێت و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان.
چالاكیه‌كه:
یه‌كه‌مین ئڤینت بوو كه تیایدا زۆرترین تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له كایه جیاوازه‌كانی كۆكرده‌وه (به‌رپرسانی حوكمی و ڕێكخراوه‌كان، دایكان و باوكان،. مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، كارمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌نته‌ره‌كانی چالاكی و پاراستنی منداڵان، نوێنه‌رایه‌تی لاوان، نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری) هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش ئاشنای چیرۆكه واقعییه‌كانی قسه‌كه‌ره‌كانمان بوون و سودمه‌ندبوون له ئه‌زموونی ژیان و ئه‌و ئاڵنگاری و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پیایدا تێپه‌ڕ بوون.
.
Conducting an activity on the opening of schools in Hawar and Dilin schools in Erbil
بەڕێوەچوونی چالاکیەک لەسەر کردنەوەی قوتابخانە لە قوتابخانەکانی هاوار و دلین لە شاری هەولێر
A representative of Halabja Disabled Organization attended the opening ceremony of the National Referral Center (NRM) in Halabja province
نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری ڕەوانەکردنی نیشتمانی (NRM) بوو لە پارێزگای هەڵەبجە