پێشوازیکردن و پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداریکردن
ئەمڕۆ بەرواری 16/10/2023 ،ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە پێشوازیکرد لە هەریەکە لە بەڕێزان خاتوو (پەری خان) بەڕێوبەر>خاتوو وفا معروف (ڕاهێنەری نێودەوڵەتی ماجیک ماث) و خاتوو سحر لە ڕێکخراوی ئارسان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەمەبەستی پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداریکردن بە (پێنج) قوتابیە خاوەن پێداویستیەی کە بەشداربوون لە پاڵەوانیەتی پڕۆگرامی ماجیک ماث و گفتوکردن دەربارەی پلان دانان بۆ ساڵانی داهتوو بۆ باشتر خزمەتکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بوارەکەدا.
لە درێژەی گفتوگۆکەدا سەرۆکی ڕێکخراوی ئارسان دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەی ڕێکخراوی کەمئەندامان کرد لەپای هاوکاری کردنی قوتابیان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوچەکەدا
لەکۆتایدا سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاڕستەی بەڕێزان کرد لەپای هاوکاریان و بەشداریپێکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پاڵەوانیەتیەکەدا
.
Time Publish 16-10-2023