Halabja Disabled Organization (HDO)

ئەنجامدانی گفتوگۆی پێنجەمی گەنجان لە بەڵخە-هەورامان

ئەنجامدانی گفتوگۆی پێنجەمی گەنجان لە بەڵخە-هەورامان

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە درێژەی چالاکیەکانیدا لە بەرواری 6/9/2023  لەناو سروشتی هەوراماندا هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆی گەنجان دەربارەی چەندبابەتێک لەوانە:

لەلایەن بە ڕێز م ارسلان عابدەوە باس لە ( بەشداری و ڕۆڵی گەنجان لە پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتیدا  ) کرا دواتر لەلایەن بەڕێز م.نیان عزیزەوە باس لە (چۆنیەتی دابینکردنی ژینگەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت)کرا.

وەلەماوەی ڕۆژەکەدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدران وەک چالاکی هونەری لەلایەن بەڕێزان ( گۆران نامدار ، محمد مەزهەر ، مەهناز سالم ).

شایەنی باسە ئەم زنجیرە گفتوگۆیە بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ بەڕێوەدەچێت.

  لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ سەنتەری چالاکی لاوان بۆ هاوکاری بەردەوامیان و ڕێکخستنی شوێنی چالاکیەکە.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   16-09-2023
چالاکى