Halabja Disabled Organization (HDO)

ڕاهێنانی ستافی ڕێکخراو

ڕاهێنانی ستافی ڕێکخراو

لەدرێژەی چالاکیەکانی ڕێکخراو بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستاف  ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانی ستاف و خۆبەخشانی ڕێکخراو دەربارەی شێوازەکانی داکۆکیکردن، نێوەندگیری و گفتوگۆ لە چوارچێوەی  پڕۆژەی (پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە) بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ  (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەچوو.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   15-06-2023
چالاکى