Halabja Disabled Organization (HDO)

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

 

٢٧/٢/٢٠٢٣

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە  بەسەرپەرشتیاری بەڕێوبەرایەتی ناحیەی خورماڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە  هەستا بە ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک بۆ لایەنە حکومیەکانی سنووری ناحیەی خورماڵ لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی فەرمانگە حکومییەکان لەپەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیاندا).

ئامانج لە چالاکیەکە باشترکردنی ئەدای فەرمانبەرانی دامەزراوە حکومیەکان و ڕۆڵی پەرەپێدانی ئاشتی و لێبودەیی لەسنوری ناحیەی خورماڵدا.

بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەرێزان (م.فریدون محمود-بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵ)  (م.مریوان وەهبی- سەرۆکی ڕێکخراو) (پرۆفیسۆر کاوە قەرەداخی- مامۆستای زانکۆ) پێشکەشکران.

شایەنی باسە ۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ  (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەچوو.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   08-03-2023
چالاکى