ئەنجامدانی چادرگە

لە ڕۆژی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی چادرگەی ئاشتی و پێکەوەژیان بۆ 30 گەنج و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵەبجە .
ئامانجی سەرەکی ئەم کەمپە بریتی بوو لە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ڕێگەی بەشداریکردنی گەنجانەوە .
تەوەری سەرەکی دانیشتنەکان بریتی بوون لە گفتوگۆ وەک شێوازێکی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، ناتوندوتیژی و ئاشتی بەردەوام، چارەسەرکردنی کێشەکان، بنیاتنانی متمانە بەخۆبوون.
هەروەها بەشداربووان چێژیان لە چەندین چالاکیی وەرزشی و هونەری وەرگرت.
ئەم چادرگەیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە) لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەچوو
.
کاتى بڵاوکردنەوە 08-03-2023