Halabja Disabled Organization (HDO)

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

بەسەرپەرشتیاری بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجەو سەرۆکی زانکۆو جێگرانی پارێزگارلەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی فەرمانگە حکومییەکان لەپەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیاندا) ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە وۆرک شۆپێکی بۆ بەشێک لە بەرپرس و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەو دامەزراوەکانی سنوری هەڵەبجە لەهۆڵی یادگاری هەڵەبجە ئەنجامدا.

ئامانج لە چالاکیەکە باشترکردنی ئەدای فەرمانبەرانی دامەزراوە حکومیەکان و ڕۆڵی پەرەپێدانی ئاشتی و لێبودەیی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا.

بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەرێزان (م.ئازاد توفیق- پارێزگاری هەڵەبجە)  (م.مریوان وەهبی- سەرۆکی ڕێکخراو) (پرۆفیسۆر کاوە قەرەداخی- مامۆستای زانکۆ) و (کاک زانا محمد- بەرپرسی بەشی یاسا لەدیوانی پارێزگا)  پێشکەشکران

شایەنی باسە ۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە

لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ  (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەچوو.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   08-03-2023
چالاکى