ئەنجامدانی ڕاهێنان

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەروەدەیەکی گشتگیر و ژینگەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت) هەستا بە ئەنجامدانی یەک ڕۆژ ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی (ئەلف بێ) سنووری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بەمەبەستی ئاشناکردیان بە نوێترین شێوازەکانی فێرکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و چۆنیەتی پاڵپشتی کردنیان.
ڕاهێنانەکە لەلایەن زۆر بەڕێز(م.فەرهاد جافە)وە وترایەوە.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 08-03-2023