Halabja Disabled Organization (HDO)

بەرزکردنەوەی توانای گەنجان و گشتگیرکردنەوەی کۆمەڵگە لەپێشینەی کارەکانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیە

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ  سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) زانکۆی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی دووڕۆژ ڕاهێنانی پراکتیکی دەربارەی (چۆنیەتی دەستپێكردنی پـڕۆژەی بازرگـانـی بـچـووك) بۆ دوو گرووپ لە گەنجانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ.

بەشداربووان لەڕاهێنانەکەدا ئاشناکران بەشێوازەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بازرگانی و پڕۆژەی بچووک و تایبەتمەندیەکانی خاوەن پڕۆژە و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی بەسوود.

شایەنی باسە ڕاهێنانەکە لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا بەڕێز (بیلال سەعید) ڕاهێنەر و ڕاوێژكاری بازرگانی و بازاڕسازی بەڕێوەبەری ئینستیوی ئابووری بەژمارە وترایەوە.

بەشداربووانی ڕاهێنانەکە پێکهاتبوون لە گەنجانی خاوەن پێداویستی و گەنجانی دیکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ

شایەنی باسە ئەم دووڕۆژ ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە)یە کەلەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە  بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ  (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەدەچێت.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   17-01-2023
چالاکى