ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ (ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپە خۆبەخشیەکانی سنوری هەڵەبجەو ناحیەی خورماڵ)
ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ (ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپە خۆبەخشیەکانی سنوری هەڵەبجەو ناحیەی خورماڵ)
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٣/١/١٢ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ڕاهێنانێکی تایبەتی بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕێکخراوو گروپە خۆبەخشیەکان لەپەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیاندا) بۆ ژمارەیەک لەڕێکخراوو گروپەکان ئەنجامدا.
ڕاهێنانەکە لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.لوقمان سیوەیلی) پێشکەشکرا.
لە ڕاهێنانەکەدا تیشک خرایە سەر ناساندنی چەمکەکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی، میکانیزمەکانی پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان، بنەما نێودەوڵەتییەکانی لێبوردەیی، ئەرکی ڕێکخراوو گروپەکان لە پەرەپێدانی ئاشتی
شایەنی باسە ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە)یە کەلەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەدەچێت.
.