ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ۆرک شۆپێکی لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی و ئاسانگەیشتن بۆیان، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ (زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی) ۆرک شۆپێکی بۆ بەشەکانی ئەندازیاری سازکرد.
تیایدا چەند بابەتێک پێشکەشکران کە تایبەتبوون بە کاری پێکەوەیی ڕێکخراو لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکان و گڕنگی و بایەخی ئەم جۆرە کارانە.
پاشان (زیانەکانی نەبوونی ئاسانگەیشتن لەسەر کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی) ( نوێترین ڕێگا زانستییە ئەندازیارییەکانی ئاسانگەیشتن) (نەخشەدانانێک بۆ هەمووان گونجاو)
ئەم ۆرکشۆپە له چوارچێوەی پڕۆژەی "حیوار" لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ Un Ponte Per(UPP) بە سپۆنسەری UNDP و بەهەماهەنگی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی دارای یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.
کاتى بڵاوکردنەوە 08-01-2023