سەردانیکردنی گەنجان و خۆبەخشانی ڕێکخراو بۆ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە

ستاف و گەنجانی خۆبەخشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەلەبجە هەستان بەسەردانیکردن بۆ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠١١ پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆکردن دەربارەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
شایەنی باسە سەردانیکردنەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدان و گشتگیرکردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدرا وە ئەم پڕۆژەیە له چوارچێوەی پڕۆژەی "حیوار" لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ Un Ponte Per(UPP) بە سپۆنسەری UNDP و بەهەماهەنگی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی دارای یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 08-01-2023