ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە

ئەنجامدانی وۆرک شۆپی (ڕۆڵی ئاسانگەیشن لە پەرەپێدانی كۆمەڵگەیەكی گشتگیر)

ئەنجامدانی وۆرک شۆپی (ڕۆڵی ئاسانگەیشن لە پەرەپێدانی كۆمەڵگەیەكی گشتگیر)

ڕۆژی شەممە 2022/10/15 لەچوارچێوەی پرۆژەی (پەرەپێدانی توانایی گەنجان و گشتگیرکردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی) بەئامادەبوونی بەڕێزان (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئومێد رفیق فتاح ) سەرۆکی زانکۆی جیهان و ژمارەیەک لە سەرۆکی بەشەکانی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی جیهان و زانکۆی کۆمار وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئاسانگەیشن لە پەرەپێدانی كۆمەڵگەیەكی گشتگیر) بۆ بەشەکانی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

‌

وۆرك شۆپەكە بە وتەی بەڕێز (م.مریوان وهبی) سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە دەستی پێكرد دەربارەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە پێناو گشتگیرکردنەوەی کردنەوەی کەسانی کە خاوەن پێداویستی تایبەت،   تیشکی خستە سەر ستراتیجیەت و ئامانجەکانی ڕێکخراو، و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی زانکۆی جیهان و بەشی ئەندازیاری کرد و بەناوی ڕێكخراوی کەمەندامانەوە سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان و سەرۆکی  بەشی تەلارسازی(م.تارا) كرد بۆ هاوکاری و پشتیوانیان.

 

‌پاشان بەڕێز (م.سەرکۆ حسن) وتەی زانکۆی جیهان و بەشی ئەندازیاریی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە کارو چالاکییەکانی ڕێکخراو دەربڕی.

 

‌پاشان چالاکوانی بواری کەسانی خاوەن پێداویستی بەڕێز (م.حمکت معروف) هەستا بە  شیكردنەوەی ئاڵانگارییەكان، گرنگ و كاریگەری  ئاسانگەیشتن بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی و  بەرزکردنەوەی تواناییەکانیان و ئەرك و بەرپرسیاریەتی هەمووان لە چارەسەركردنی گرفتەكان.

 

‌پاشان بەڕێز (ئەندازیار ئاودێر عمر) باسی لەگرنگترین و نوێترین ڕێگا و میکانیزمەکانی ئاسان گەیشتن كرد كە پێویستن لە بیناو و  باڵەخانە و شوێنەگشتیەكاندا كە پێویستە دابینبكرێن. 

 

هەروەها بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئومێد رفیق فتاح ) بە ووتەیەك كۆتای بە وۆرك شۆپەكەهێنا و‌ بەڵێنی دا لەماوەی یەک مانگی داهاتوودا ئاسان گەیشتن بۆ نهۆمی یەکەمی سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی ناو زانکۆی جێبەجێ بکرێت و لە داهاتوودا هیچ پڕۆژەو توێژینەوەیەكی وەرنەگیرێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئاسان گەیشتن بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی و بەناوی زانکۆو مامۆستایانی بەشە جیاوازەکانەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەمجۆرە چالاکیانەو کاریگەرییەکانیان لەداهاتوودا دەربڕی. ئاواتی خواست کار و چالاکی فراوانتر و گەورەتر لەداهاتوودا لەگەڵ ڕێکخراوی کەمئەندامان ئەنجام بدرێت.

 

ئەم چالاکیە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی زانكۆی جیهان-سلێمانی و  Un Ponte Per(UPP) بە سپۆنسەری UNDP و بەهەماهەنگی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی دارای یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پڕۆژەی "حیوار" جێەجێدەکرێت

 

کاتى بڵاوکردنەوە   16-10-2022