پەرەپێدانی توانای خۆبەخشان و ستافی ڕێکخراو

بەرواری 1,2/10/2022 ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە كۆتایهێنا به ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە بۆ خۆبەخشان و ستافی ڕێکخراو دەربارەی (داکۆکیکردن، دیالۆگ و نێوەندگیری).
ئەم چالاکیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی توانای گەنجان و گشتگیر کردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ Un Ponte Per(UPP) بە سپۆنسەری UNDP و بەهەماهەنگی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی دارای یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پڕۆژەی "حیوار" جێەجێدەکرێت
ئەم ڕاهێنانە لەلایەن ڕاهێنەری بەئەزموون کاک احمد کاوانیەوە وترایەوە
.
Time Publish 15-10-2022