هەڵمەتی چاندنی نەمام
چالاكی ناشتنی نه‌مام و گوڵ هەوڵێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزای له‌ناو قوتابخانه‌كاندا،ئه‌م چالاكیه له لایه‌ن ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه و پاڵپشتی ڕێكخراوی فیدای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه..
چاندنی نه‌مام بە شێوازێکی دروست بە یەکێك لە هەوڵە سەرکەوتووەکان دادەندرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
ئامانجی پڕۆژەکە
پارێزگی هه‌ڵه‌بجه- هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای لە هەرێمی کوردستان.
-هاندانی کولتووری نه‌مام چاندن له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه.
-هۆشیاری ژینگه‌ی.
- دووبارە سەوزکردنەوەی قوتابخانه‌كان.
-دابینكردنی ئاسانگه‌یشتن بۆ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك.
پلانی چاندنی دارەکان:
· ساڵی 2022: 500 نه‌مام و 250 گوڵ.
· ساڵی 2023: 500 نه‌مام
· ساڵی 2024: 500 نه‌مام
· ساڵی 2025: 500 نه‌مام
لە کۆتایی ساڵی 2025 کۆی گشتی 2000 نه‌مام دەچێندرێت. ئه‌م چالاكیه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی(په‌روه‌رده‌یه‌كی گشتگیر و ژینگه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت)جێبه‌جێده‌كرێت.