Halabja Disabled Organization (HDO)

هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 22 ساڵی 2011

هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 22 ساڵی 2011

لیژنەی كاروبارى كۆمەڵایەتی به‌جیا لەگەڵ ژمارەیەك لەڕێكخراوەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبۆوە

لیژنەی كاروبارى كۆمەڵایەتی به‌جیا لەگەڵ ژمارەیەك لەڕێكخراوەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبۆوە

بەمەبەستی گوێگرتن لەكێشەو گرفتەكانیان و دەوڵەمەندكردنی هەمواری یاساكانی پەیوەست به‌و چین و توێژانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانى لیژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2021/3/28، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامان و راوێَژكارانى لیژنەكە، لەگەڵ ژمارەیەك لەڕێكخراوەكانی تایبەت بەداكۆكیكردن لەمافی خاوەن پێداویستیی تایبەت كۆبۆوە.

لەكۆبوونەوەكەدا لیژنە بەوردی گوێی لەڕێكخراوەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئه‌و كێشەو گرفتانە گرت كه‌ بەهۆی هەندێ‌ لەیاساكانی پەیوەست بەو توێژه‌ هاتوونه‌ته‌ پێش و لەلایەن رێكخراوەكانه‌وه‌ چەندین خاڵ خرایە بەردەمی لیژنەكە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی تایبەت كراو لیژنەكە جەختی لەوە كردەوە كە بەهەموو توانایەكیان كاریان بۆ ئامادەكردنی هەمواری یاساكانی پەیوەست بەوان كردووە، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشدا سەرنج و تێبینییەكانی رێكخراوەكان بەهەند وەرگیران بۆ دەوڵەمەندكردنی زیاترى هەمواری یاساكان.

هەر ئەمڕۆ لیژنه‌كه‌ لەگەڵ ستافێكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبۆوه‌و بەگرنگییەوە گفتوگۆیان لەسەر پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان كردو هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كەپێویستە پێكەوەژیانی چەندین ساڵەى نێوانیان بپارێزرێت.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا تیشك خرایەسەر دۆخی كرێكارانی خۆماڵی و بیانی و دانانی میكانیزمێك بۆ ئامادەكاری بۆ هەمواری یاساكانی پەیوەست بەمافی كرێكاران.

جێگه‌ی ئاماژە بۆكردنە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، چەندین كۆبوونەوەو ئامادەكاریی كردووە بۆ هەمواری ئەو یاسایانەی بوونەتە كێشەو گرفت لەبەردەم چین و توێژەكانی پەیوەست بەكارى لیژنەكە.

کاتى بڵاوکردنەوە   08-12-2021
چالاکى