کۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی بەڕێز نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی بەڕێز ”مەریوان وەهبی ڕەشید” بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕێگەچارەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە بواری پەروەردەو خوێندنی تایبەت، هاوکات بەڕێز پارێزگار پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی پارێزگای بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە دووپات کردەوە.
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
.
کاتى بڵاوکردنەوە 19-10-2026