دابەشکردنی ٨ کورسیی کارەبایی بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەڵەبجە
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خزمەتکردن و ئاسانکاری لە ژیانی ڕۆژانەی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوکاری و پشتیوانیی ڕێکخراوی بەختەوەری، لە بینای ڕێکخراوەکەمان هەستا بە دابەشکردنی ٨ کورسیی کارەبایی (ویلچەر) بەسەر ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ڕێکخراوی بەختەوەری دەکات بۆ پشتیوانی بەردەوام و هاوکارییە بەپێزەکانیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بەو هیوایەی ئەم جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییانە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ئەم چینە گرنگەی کۆمەڵگە بەردەوام بێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 19-10-2026