مەراسیمی کۆتاییهاتنی خولی هاوینەی «هاوڕێیانی منداڵەکەم»؛
دوای چالاکییەکانی تەواوی وەرزی هاوین، خولی هاوینەی «هاوڕێیانی منداڵەکەم» کە لە لایەن مامۆستا شادان کمال(دایکی منداڵێکی داون سیندرۆم) دەستپێکرابوو،ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە هەرەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە پشتیوانیی تەواوی خۆی دەربڕی و بووە سپۆنسەری فەرمیی خولەکە, گەیشتە وێستگەی کۆتایی. لەم خولەدا زیاتر لە ٦٠ منداڵ لە ناویشیاندا منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەشداربوون و پێکەوە فێری بنەماکانی پەروەردەی کۆمەڵایەتی،کوردی ، بیرکاری ،ئینگلیزی، وێنە کێشان ، یاریە فکریەکان ، پاراستنی ژینگە، کەمتر بەکارهێنانی پلاستیک و داهێنانی هونەری بون.
لە ڕۆژی کۆتاییشدا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە، پێشانگایەکی شێوەکاری و کاری دەستی بۆ بەرهەمەکانی منداڵان ڕێکخرا بەئامادەبونی زۆربەی بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی پارێزگای هەلەبجە .
لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە هەموو منداڵە بەشداربووەکان.
دەستخۆشی لە مامۆستا شادان و سەرجەم خێزانەکان وهەموو ئەوکەسانە کە هاوکار بوون لە بەرەوپێش چونی ئەم خولە وە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەکەین بۆ هاوکارییەکان.
.