ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە چالاکییەکی پەروەردەیی و تەرفیهی لە شاری هەولێر ئەنجامدا
لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە پێناو بەخشینی زەردەخەنە و شادکردنی دڵی منداڵان، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە چالاکییەکی تایبەتی لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار) و (دلین) لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
چالاکییەکە بریتی بوو لە:
وانەیەکی تەرفیهی: بۆ دڵخۆشکردن و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە خۆشی بۆ منداڵان.
پێشبڕکێی بەهێزکردنی مێشک: پێشبڕکێیەکی هزری کە لەلایەن مامۆستا بەهجەت پێشکەشکرا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 19-10-2026