Halabja Disabled Organization (HDO)

هەوڵەکان لە پێناو دابینکردنی مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامن

هەوڵەکان لە پێناو دابینکردنی مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامن
هەوڵەکان لە پێناو دابینکردنی مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامن
​نوێنەرانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، بە مەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی دامەزراندن و جێبەجێکردنی بڕگەی یاسایی تایبەت بە فەراهەمکردنی ڕێژەی ٥٪ بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سەردانی بەڕێزان: (نوخشە ناسیح - پارێزگاری هەڵەبجە) و بەڕێز (ئارام شێخ جەمال - سەرۆکی لیژنەی دامەزراندن) یان کرد.
لە دیدارەکاندا، تیشک خرایە سەر گرنگی جێبەجێکردنی یاساکان لە پێناو پاراستنی مافی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە. لای خۆیانەوە، هەردوو بەڕێز پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ داواکارییەکانی ڕێکخراوەکە دەربڕی و بەڵێنیاندا کە کارئاسانی پێویست بکەن بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی ئەم مافە یاساییە لە پرۆسەی دامەزراندندا.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   09-09-2026
سه‌ردانی كردن