ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوولە ڕاهێنانێکی پێنج ڕۆژی لەشاری هەولێر
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوولە ڕاهێنانێکی پێنج ڕۆژی لەشاری هەولێر.
بەهێزکردنی ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە داڕشتنی ئاییندەی پەروەردە لە عێراقدا
ڕێکخراوی یونسکۆ (UNESCO)، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی "جسر الی" (Un Ponte Per -
UPP)ی ئیتاڵی، ٢٢ ئەندامی کۆڕبەندی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پەروەردە لە عێراق (ICSEF)ی
لە شاری هەولێر کۆکردەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی هەفتانەی تایبەت بە
فێربوون، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هەماهەنگی هاوبەش.
لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەرانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێی چەندین تەوەری
سەرەکییان کرد، لەوانە: پەروەردەی نافەرمی، داکۆکیکردن (Advocacy)، خوێندن
و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET)، و بەشداریی کۆمەڵایەتی. ئەمەش بە ئامانجی
بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە داڕشتنی سیاسەتە
پەروەردەییەکان و کارکردن بۆ دابینکردنی هەلی فێربوونی گشتگیرتر و
گونجاوتر بۆ هەمووان.
یونسکۆ لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەنگی کۆمەڵگەی مەدەنی، پاڵپشتی لەو هەوڵە بەردەوامانە
دەکات کە ئامانجیان بونیادنانی سیستمێکی پەروەردەیی دادپەروەر، گشتگیر و
وەڵامدەرەوەیە بۆ پێداویستییەکانی کۆمەڵگە لە سەرتاسەری عێراقدا.
ئەم وۆرک شۆپە لە چوارچێوەی هەردوو پڕۆژەی "پەروەردەی کوالێتی و دادپەروەر لە
عێراق: باشترکردنی پەروەردە و فێربوون و بەهێزکردنی کارگێڕی پەروەردەیی
(ITALEEM)" و پڕۆژەی "خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی سەوز و دیجیتاڵی بۆ
بەرزکردنەوەی هەلی کار لە عێراق (TVET III)" ڕێکخرا، کە لەلایەن یەکێتی
ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن و لەلایەن یونسکۆوە جێبەجێ دەکرێن
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-09-2026