Halabja Disabled Organization (HDO)

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

کۆبوونەوەی لیژنەی دایک و باوکان لە هەردوو قوتابخانەی هاوار و دلین
​بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، کۆبوونەوەی لیژنەی دایک و باوکانی قوتابخانەی (هاوار و دلین ) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
​بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکان، گۆڕینەوەی زانیاری و هزر، و ئامادەکاریی کارگێڕی و پەروەردەیی بوو بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ پێشەکەش کردنی پەروەردەیەکی گشتگیر کە تێیدا هەموو قوتابیان مافەکانیان فەراهەم بکرێت وە چۆیەتی کارکردن لە ژوری گشتگیر لە هەردوو قوتابخانەکەدا.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە

.

کاتى بڵاوکردنەوە   01-09-2026
پەروەردە