ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی خوێندن و فەراهەمکردنی پێداویستییەکانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە هاوبەشی و هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی، و بە دەستپێشخەری و دابینکردنی کۆمەڵەی کەمئەندامانی عێراق_تجمع المعوقين في العراق (Iraqi Alliance for Disability) ،
لەم چالاکییەدا، پێداویستی پزیشکی (چاویلکەی پزیشکی، بیستۆکی گوێ، و عەرەبانەی دەستی) دابینکرا و دابەشکرا بەسەر ئەو قوتابییە ئازیزانەی کە ئاستی بینین و بیستنیان نزمە لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار) و (دلین) لە شاری هەولێر.
ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم قوتابییە بەهرەمەندانەیە لە پێناو داهاتوویەکی ڕووناکتر.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-09-2026