ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە

پێکهێنانی گرووپی "چامپیۆنگ" لە قوتابخانەی هاوار

پێکهێنانی گرووپی
پێکهێنانی گرووپی "چامپیۆنگ" لە قوتابخانەی هاوار
​لە چالاکییەکدا لە شاری هەولێر، م. بەهجەت رحمان (نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) سەردانی قوتابخانەی هاوار کرد بەمەبەستی:
✅ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دروستکردنی لیژنەی چامپیۆنگ لە قوتابیان.
✅ دەستنیشانکردنی بەرپرسی گروپەکە بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان.
✅ ناساندنی گروپەکە لە ڕێگەی چالاکییەکی مەیدانی لە گۆڕەپانی قوتابخانە.
دروستکردنی ئەم جۆرە لیژنانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی بەدەنگ و خاوەن بڕوا بەخۆبوون.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە

.

کاتى بڵاوکردنەوە   06-05-2026
پەروەردە