هەنگاوێک بەرەو خوێندنی گشتگیر.
هەنگاوێک بەرەو خوێندنی گشتگیر.
دوای ٤ ڕۆژ لە کارکردنی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی زانیاری، بە سەرکەوتوویی خولی ڕاهێنان لەبارەی (مۆدێلی ٣ و ٤ی پەروەردەی گشتگیر) کۆتایی هات لە هەردوو قوتابخانەی هاوار و دلین لە شاری هەولێر .
ئەم ڕاهێنانە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بە پاڵپشتی بەردەوامی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ئەنجام درا، بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەکی فێربوون کە تێیدا هەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی جێگەی ببێتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن Save the Children International Iraq - منظمة انقاذ الطفل العالمية العراق ەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 06-05-2026