Halabja Disabled Organization (HDO)

بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان

بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان
بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان
​لە چوارچێوەی پڕۆژەی (MYRP) - بەرنامەی چاکبوونەوەی چەند ساڵە لە عێراق، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children)، خولێکی هۆشیاری و ڕاهێنانی دەربارەی چەمکی "پەروەردەی گشتگیر" بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
​تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنەکە:
???? ئاشناکردنی مامۆستایان بە فەلسەفەی پەروەردەی گشتگیر و گرنگییەکەی لە پڕۆسەی خوێندندا.
???? خستنەڕووی ئەو هۆکار و کارئاسانییانەی کە ژینگەی قوتابخانە بۆ هەموو قوتابیان بە بێ جیاوازی دەگونجێنن.
???? گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی گۆڕینی قوتابخانە بەرەو سیستمێکی گشتگیر کە مافی خوێندن بۆ هەمووان دەستەبەر بکات.
​جێگەی دەستخۆشییە کە مامۆستایانی بەشداربوو بە پەرۆشی و خۆشحاڵی مەزنەوە بڕوانە بابەتەکە و جەختیان لە کاراکردنی ئەو هۆکارانە کردەوە کە قوتابخانەکەیان بەرەو ئاستێکی مرۆیی و زانستی بەرزتر دەبات.
​هەنگاوەکانمان بەردەوامن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و پەروەردەیەکی یەکسان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
 

.

کاتى بڵاوکردنەوە   01-04-2026
پەروەردە