Halabja Disabled Organization (HDO)

هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی  خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ڕۆژی دوشەممە 19/1/2026بەمەبەستی پێشکەش کردنی هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت
لەسەر داوای پەیمانگای هەڵەبجەی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر سیمینارێکمان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم وسێیەم ئەنجام دا سەبارەت بەچۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ناسینی گرفتەکان، سوپاس بۆ کارگێڕی پەیمانگا و مامۆستابەڕێزەکانیان و سەرجەم خوێندکاران، زۆر بەدڵسۆزانە کاردەکەن ئێمەش بەڵێنی هەر هاوکاریەک بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستەکان دا.
شایەنی باسە پەیمانگای هەڵەبجەی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر هەمیشە هاوکار بووە لەوەرگرتن و خزمەت کردنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

.

کاتى بڵاوکردنەوە   01-04-2026
ڕاهێنان و سمینار