(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)
(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)
ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children) بەهاوبەشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەچاودێری وەزارەتی پەروەردە هەستا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێک لەبارەی قۆناغی دووەمی خولی ڕاهێنانی (مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر _ مۆدێلی ٣&٤) . ئەم خولە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (٤٠کاتژمێر) بەردەوام بوو و ئامانجی پەرەپێدانی تواناکان لە بواری پەروەردەی گشتگیر.
تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:
لە میانی ئەم ڕاهێنانەدا، بە چڕی جەخت لەسەر دوو لایەنی ستراتیژی کرایەوە:
• ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو (Accessibility): چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئاسانکاریی فیزیکی لە قوتابخانەکاندا بۆ ئەوەی هەموو منداڵان، بەبێ جیاوازی، بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێبەربەست بەشداری لە پڕۆسەی خوێندندا بکەن.
• پەرەپێدانی سەرچاوە فێرکارییەکان: ئاشنابوون بە تەکنیکە نوێیەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی فێرکاری (Teaching Aids) کە لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابیاندا بگونجێت و کوالێتی خوێندن بەرز بکاتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-04-2026