خوێندنی گشتگیر
ڕاهێنانێک دەربارەی خوێندنی گشتگیر
بە ئامانجی باشترکردنی
ژینگەی فێرکردن و پتەوکردنی پرۆسەی گشتگیرکردنەوە لە ناوەندەکانی خوێندن، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە(HDO) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children)، ڕاهێنانێکی تایبەتی بۆ مامۆستایانی هەردوو قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی و دلین لەشاری هەولێر ئەنجامدا ، بە ، به ئامادەبونی بەڕێزان: ١_م سازان قادر بەڕێوبەری پەروەردەی تایبەت له وەزارەتی پەروەردە ٢_م.سۆران حسین بەڕێوبەری بەشی خوێندنی نائاسایی ٣_ م، خورشید احمد شیخە سەرپەرشتیاری یەکەم لە یەکەی دڵنیایی جۆریی وسەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەسڵاوە
٤_م، مەروان محمد رشید یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەکەم
و ستاف و بەڕێوبەری هەردوو قوتابخانە .
ڕاهێنانەکە لە ژێر ناونیشانی "مۆدێلی ١&٢ی پەروەردەی گشتگیر" بەڕێوەچوو بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ، بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستە سەر ئەو تەوەرانەی کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی دروستکردنی پلان و ستراتیجی گونجاو هەیە لەناو پۆلدا، بۆ ئەوەی قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندام بە تەواوی لە پرۆسەی خوێندندا لەخۆبگیرێن.
ڕاهێنەران تیشکیان خستە سەر میتۆدە نوێیەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و چۆنیەتی
دیزاینکردنی پلانی وانەوتنەوەی گونجاو لەناو پۆلی گشتیدا.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 25-02-2026