سێیەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری دارشتنی ستراتیژیەتی گشتگیر بۆ كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت .
یەك شەممە ١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەشداریکردنی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە سێیەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری دارشتنی ستراتیژیەتی گشتگیر بۆ كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت .
بە سەرپەرشتی بەڕێز خاتوو زەكیە سەید ساڵح سەرۆكی ئەنجوومەنی چاودێری و شیاندنی كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتە باڵاكان - بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی - و ئامادەبوونی بەرێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی چاودێری و شیاندنی كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و نوێنەرایەتی وەزارەتە پەیوەنددارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و پاڵپشتی رێكخراوی یونسێف سێكتەری پاراستنی كۆمەڵایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری دارشتنی ستراتیژیەتی گشتگیر بۆ كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدرا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 28-01-2026