ژیری دەستکرد (AI)
جیهان بە خێرایی لە گۆڕاندایە بەهۆی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانەوە، و ژیری دەستکرد (AI) یەکێکە لەو بوارانەی کە دەتوانێت شۆڕش لە زۆر سێکتەردا بکات، بەتایبەتی لە بواری پەروەردەی تایبەتدا. ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زانیاری مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت لە هەڵەبجە، بە نوێترین زانیاری و ئامرازەکانی ژیری دەستکرد داڕێژراوە.
بەکارهێنانی AI دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاوتر و کاریگەرتر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەکادیمیای خاڵ تەکنەلۆژی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO)، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت سازکرد.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 28-01-2026