Halabja Disabled Organization (HDO)

ڕەوشی تەندروستی هەڵەبجە

ڕەوشی تەندروستی هەڵەبجە
ڕەوشی تەندروستی هەڵەبجە
١٨/٠٨/٢٠٢٥
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوو لە مێزگردێکی تایبەت بە ڕەوشی تەندروستی بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە، کەتایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستی لە سنووری پارێزگاکە كە لەلایەن "تۆڕی هیومان بۆ تەندروستی و کاری مرۆیی"ەوە ڕێکخرابوو
ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، و ژمارەیەک لە پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی تەندروستی لە پارێزگاکە ئەنجامدرا.
ئامانجی سەرەکی مێزگردەکە بریتی بوو لە خستنەڕووی دۆخی ئێستای کەرتی تەندروستی، دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکان، و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   26-01-2026
بەشداریکردن