Halabja Disabled Organization (HDO)

پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداریکردن

پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداریکردن
پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداریکردن
٢٩/٠٧/٢٠٢٥
ئەمڕؤ ڕێکخراوای کەمئەندامانی هەڵەبجە بە ئامادەبونی هەریەکە لە بەڕێزان )نوخشە ناصح( پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێز (فریاد نجم الدین) بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران، لە دیوانی پارێزگا، بڕوانامەی بەشداریكردن بەخشرا بە سودمەندانی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی كێڵگەی پەلەوەری زیرەك).
ئەم پڕۆژەیە بە بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا-عێراق لە چوارچێوەی پرۆگرامی (هاریكاری ڕاستەوخۆ)، بۆ ژمارەیەک لە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.
لە ووتەیەكدا، پارێزگار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە و باڵوێزخانەی ئوسترالیا لە عێراق كردو پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هاریكاری خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربڕی و ستایشی هەوڵ و تواناكانی كردن، ووتیشی هەماهەنگی تەواو دەكەین بۆ بەردەوامی ئەم جۆرە پڕۆژانەو سودمەندبوونی زیاتری خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگاكە.
لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (نوخشە ناصح) پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێز (فریاد نجم الدین) بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران، کەهەمیشە هاوکار و پشتیوانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەبوون بۆ کارەکانمان

.

کاتى بڵاوکردنەوە   26-01-2026
ڕاهێنان و سمینار