Halabja Disabled Organization (HDO)

ڕۆژی جیهانی کارامەیی گەنجان

ڕۆژی جیهانی کارامەیی گەنجان
15 ی تەمموزی هەمووساڵێک بە (ڕۆژی جیهانی کارامەیی گەنجان) دادەنرێت.
ئەمەش بەئامانجی توانادارکردن و بەرزکردنەوەی لێهاتووییەکانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە گرنگترین بوارەکانی ژیانکردن لەلایەک و بازاڕی کارو کارسازی و فراوانکردنی سەکۆکانی پەیوەندی لەگەڵ کەس و ناوەندەکانی تردا.
لە دروشمی ئەمساڵدا دەوڵەت و ناوەندەکانی بڕیار لەسەرانسەری جیهاندا کاردەکەن بەئامانجی تواناسازی گەنجان بەئامانجی گەیشتن بەداهاتوویەکی باشتر.
بەرزکردنەوەی کارامەییەکانی گەنجان بەیەکێک لەگرنکترین پلانە درێژخایەنەکانی (ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) دادەنرێت. داهاتووی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیرو ئاشتیخواز بۆ هەموو توێژەکان لەڕێگەی توانادارکردنی گەنجانەوە دەبێت، ڕێکخراو لەڕێگەی ڕاهێنان و چالاکی زانستی ئامانجدارەوە کار بۆ بەرجەستەکردنی ئەم پرسە دەکات. ئەمە جگە لەپەرەپێدانی بیری میانڕەوی و چاندنی هزری کاری خۆبەخشی لەپێناو چاکەی گشتی لەنێو گەنجان بەگشتی و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   16-07-2024
پڕۆژەکان