ئەنجامدانی ڕاهێنان

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە) هەستا بەئەنجامدانی ڕاهێنانێک بۆ ستاف و خۆبەخشانی ڕێکخراو دەربارەی شێوازەکانی داکۆکیکردن، نێوەندگیری و گفتوگۆ .
ڕاهێنانەکە لەلایەن زۆر بەڕێز پرۆفیسۆرد. کاوە قەرەداخی- مامۆستای زانکۆ وترایەوە.
شایەنی باسە ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بونیادنانی ئاشتی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی گەنجانەوە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵندا بەڕێوەچوو.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 20-03-2023