کۆبونەوەی گروپی ڕاوێژکاریی.

یەکشەممە بەرواری 2022/9/25 گروپی ڕاوێژکاری لە پڕۆژەی حیوار کۆبوونەوە.
گروپی ڕاوێژکاری پێکهاتبوو لە نوێنەرانی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەی شەهید، تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوان، نوسینگەی مافی مرۆڤ. سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە.
لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی و میکانیزمەکانی ئاراستەکردن و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە.
چەندین ڕاسپاردەی گرنگ و پڕ بایەخ وتووێژیان لەبارەوە کرا
کاتى بڵاوکردنەوە 15-10-2022