Halabja Disabled Organization (HDO)

دوو نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوون لە ڕاهێنانێکی تایبەت بە پڕۆژەی حیوار.

دوو نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوون لە ڕاهێنانێکی تایبەت بە پڕۆژەی حیوار.
 
بە سپۆنسەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و بە پشتگیری دارای یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی #UPP یەکەم ڕاهێنانی بۆ پڕۆژەی "حیوار" دەستپێکرد، کە ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆکردەوە کە بەخشینی بەرنامەکەیان بردەوە بەمەبەستی ئاشنابوونیان لەگەڵ میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی چالاکیی و بەرنامەکان.
 
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەش وەک تاکە ڕێکخراو لە هەڵەبجە هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی توانای گەنجان و گشتگیرکردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە.
ئەم ڕاهێنانە لە پارێزگای هەولێر بوو، تێیدا پێناسەی چەمک و ئامراز و ئاستە بنەڕەتییەکان لە داکۆکیکردن و حوکمڕانی باش، میکانیزمەکانی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، هەروەها ئاراستەکردن بەرەو حوکمڕانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
پرۆژەی حیوار ئامانجی بەهێزکردن و نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و دەسەڵاتی دەسەڵاتە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەی عێراق لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکان بۆ بەهێزکردنی ژنان و بەهێزکردنی گەنجان و چاودێری کۆمەڵایەتی و ژینگە و ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەبێتەوە بەگشتی.
کاتى بڵاوکردنەوە   14-09-2022
پڕۆژەکان