پێنجهمین کۆنفڕانسی ساڵانە و تویژینەوەی زانستی .
خاوەن پێداویستی تایبەت و گشتگیرکردنەوە لە پڕۆسهی پەروەردەدا ناونیشانی سەرەكی پێنجەمین كۆنفرانسی ساڵانەی ڕیكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بوو كە لە ڕۆژی ٢٢-٢- ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر بە ئامادە بوونی نوێنهرانی (پەرلەمانی كوردستان،وەزارەتی پەروەردە ،وەزارەتی تەندروستی ،وەزارەتی كاركاروباری كۆمەڵایەتی ،وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی،ڕیكخراوە نیوخۆی و نیودەولەتیەكان و سەرجەم لایەنی پەیوەندی دار بە قوتابیانی خاوەن پیداویستی تایبهت ) سازكرا.
لە كۆنفرانسەكە ئاماژە بەسەرجەم ئەو كیشەو ئاڵەنگارییانەی بەردەم خویندی خاوەن پیداویستی تایبەت كران بە پاڵپشتی ٢ تویژینەوەی زانستی كه لهلایهن تیمی توێژینهوه زانستی ڕێكخراوی كهمئهندامانهوه ئهنجامداربوون له ساڵهكانی 2020 و 2021.
هەر لە كۆنفرانسەكە هەریەك لە بەریز م. مەریوان وەهبی سەرۆكی ڕیكخراو بە داتا و زانیاری ورد باسی لە كیشەكانی قوتابیان كرد دواتر هەریەك لە وەزارەتی پەروەردە و بەریوەبەرایەتی پەروەردەی هەلەبجە جەختیان لە كارەكانی ڕیكخراو كردەوە بۆ پرۆسەكە و باسیان لە چارەسەرەكان كرد.
دواتر بەریز د یۆرما كويتونين باسی لەسەرجەم ئەو پاڵپشتیانە كرد كە ریكخراوی فیدا پێشكەشی خاوەن پیداویستی تایبەتی دەكات.
كۆنفرانسەكە زیاتر زانستی كرا بە پیشكەشكردنی دەرئەنجام و ئەنجامی ٢ تویژینەوەی ساڵانەی ڕیكخرا و لە پیناو پەروەردەی گشتگیر بۆ قوتابیانی خاوەن پیداویستی و ڕیگە چارەكان پشان دران.لەكۆتایدا لیژنە لە ئامادەبوان پیكهینرا بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكان و نوسینی پڕۆگرامی تایبەت بە قوتابیانی خاوەن پیداوسیتی تایبەت.
كۆنفرانسەكە بە پاڵشپتی ڕیكخراوی فیدا وە بە سەرپەرشتی بەریوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەلەبجە سازكرا.
کاتى بڵاوکردنەوە 27-02-2022