ڕاهینانی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی
ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاوكاری ڕێكخراوی فیدای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی زنجیره ڕاھێنانێك ده‌رباره‌ی ڕێنمایکردنی باوان و قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی.

له‌ڕاهێنانه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر گرنگی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چۆن دایك،باوك و به‌خێوكه‌ران هاوكار و پشتگیر قوتابیه‌كانیان بن و خاڵه باش و به‌هێزه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌شداربووان ڕونكرایه‌وه.
له به‌شی دووه‌می ڕاهێنانه‌كه‌دا چۆنیه‌تی چونه‌ژوره‌وه و به‌كارهێنانی خوێندی ئه‌لیكترۆنی بۆ قوتابیان باسكرا و هاوكاری قوتابیان بوون له‌وه‌ی كه چۆن به‌كاری بهێنن و كێشه و گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركرا.
له‌كۆتایدا، 95 قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له زیاتر له 22 قوتابخانه‌وه و 79 خیزان به‌شدار و سوودمه‌ندبوون له ڕاھینانه‌كه‌دا.