خولی چۆنێتی نوسینی CV
ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری ڕیكخراوی هاندیكاپی نێوده‌وڵه‌تی و به پشتگیری دارای GIZی ئه‌ڵمانی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی ڕاهێنانی چۆنیه‌تی نوسینی CV...
ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری ڕیكخراوی هاندیكاپی نێوده‌وڵه‌تی و به پشتگیری دارای GIZی ئه‌ڵمانی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی ڕاهێنانی چۆنیه‌تی نوسینی CV و خۆئاماده‌كردن بۆ چاوپێكه‌وتنی كار و بڕیاردان و ڕێكخستنی كات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له كاتی كاركردندا بۆ ماوه‌ی 6 گروپی جیاواز له به‌رواری 25ی 10ی 2020 بۆ 25ی 11ی 2020 بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ،48 كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌شداربوون له خوله‌كه‌دا.
ڕاهێنه‌رانی خول چه‌ندین زانیاریان دایه به‌شداربووان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی نوسینی CV و خۆئاماده‌كردن بۆ چاوپێكه‌وتنی كار و بڕیاردان و ڕێكخستنی كات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له كاتی كاركردندا.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی به‌شداربوواندا پشت به‌سترا به چه‌ند خاڵیك:
1- به‌شداربوو ده‌بێت ده‌رچووی زانك یان په‌یمانگا بێت.
2-یاخود لێهاتوویه‌كی هه‌بێت.
3- ته‌مه‌نی به‌شداربوو 18 بۆ 45 ساڵ بێت.
4- به‌شداربوو ده‌بێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بێت.
5- به‌شدابوو ده‌بێت بێ كاربیت و به‌شوێن كاردا بگه‌ڕێت.