Halabja Disabled Organization (HDO)

نوێی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست

نوێی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست

ڕێكخراوی كه‌م ئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی فیدای نێوده‌وڵه‌تی گرێبه‌ستی كاركردنیان نوێی كرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامی پێدانی پڕۆژه‌ی باشتركردنی هه‌لی خوێندن بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

هه‌ردوو ڕێكخراو و به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌‌ ساڵی 2016 وه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ سنوری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه كارده‌كه‌‌ن بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێش بردنی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی قوتابیانی خاوه‌ن پیداویتی تایبه‌ت.

چه‌ندین چالاكی له‌ پڕۆژه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ ‌له‌ كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و كردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی بۆ پێدانی ڕێنمای  به‌ قوتابیان و خێزانه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی ڕاھینانی په‌ره‌پێدان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و ئه‌نجامدانی ڕاھێنان و سیمینار بۆ خێزانی مندالانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر.

هه‌ردوو ڕێكخراو له‌ به‌رواری 18ی 2ی 2021 گریبه‌ستی كاركردنیان نوێێ كردده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌تكردنی قوتابیان به‌ چه‌ندین چالاكی نوێ و جۆراوجۆر.

به‌ پێویستی ده‌زانین سوپاسی ڕێكخراوی فیدای نێوده‌ڵه‌تی بكه‌ین كه‌ پشتگیر وهاوكاربوون بۆ خزمه‌تكردنی قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.

On 18th February 2021, Halabja Disabled Organization (HDO) signed an agreement with Fida International to continue “The Betterment education opportunities for students with special need” project. The agreement was made at HDO Office between Mr.Marewan Wahbe HDO general director and Dr.Jorma Kuitunen.

Both of the organizations continuously cooperated with each other since 2016 in Halabja governorate to promote special education in order to support and serve students with disabilities.

In this project various activities have been implemented such as Arranging training for specialized teachers, raising awareness campaign regarding right of education of children with disabilities, supporting SwDs parents by organizing seminars and training and providing counseling sessions in the Psychosocial support department to the children and parents ... etc.

Lastly, we want to thank fida international for their support and cooperation to serve students with special needs in Halabja province.

Time Publish   19-02-2021
Educations