پڕۆژەی دەبمە هاوڕێی کتێب ڕادەگەیەنرێت
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پڕۆژەی دەبمە هاوڕێی کتێب بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی ڕادەگەیەنێت
مەریوان وەهبی سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : پڕوژەی باشترکردنی هەلی خوێندن بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، یەکێکه لەچالاکیە ساڵانەییەکانمان ئەنجامی ئەدەین ، بە سپونسەری ڕێکخراوی فیدا ، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی هاوینەی ساڵانە شێوازی چالاکیەکەمان گۆڕی بۆ ئەم پڕۆژەیە
وتیشی : ئەمساڵ پڕۆژەی دەبمە هاوڕێی کتێبمان ڕاگەیاند بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە و چالاکیەکان خۆی دەبینێتەوە لە دابەشکردنی( جانتاو لیفێکس ، بوکلێت بۆ قۆناغی سەرەتایی و قەڵەم بۆیە ، کتێب بۆ دایکان و باوکان و قوتابیان ، پروشەر ، دەمامک و دەستکێش ، هۆشیاری و ڕێنمای ، یاری و ڕاهێنان بۆ ئەو قوتابیانیەی گرفتی ژیرییان هەیە).
ئاماژەی بەوەشکرد : هەر لە پڕۆژەکاندا چەند کتێبێک هەیە بۆ دایکان و باوکان سودی لێ دەبینن لە ڕاهێنانی منداڵەکانیان و ڕێنمای تایبەت هەیە بە چونیەتی خۆ پاراستنی منالان لە ڕوداوە سروشتییەکان ،
لای خۆشییەوە م، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە سوپاسی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەی کرد و ڕایگەیاند : ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم کارەمان پێ باش بوو ، هەوڵمان یا ئەم خوێندکارانەمان دانەبڕێن لە بواری پەروەردە لەڕێی ئەم پڕۆژەیەو وە بتوانرێت هاوکاری بکرێن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتو باشتر خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.

Jul 15, 2020, 10:06 PM
کاتى بڵاوکردنەوە 04-01-2021