ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە

کۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبحە سەردانی ڕێکخراوی کەمئەندامان ئەکەن.

کۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبحە سەردانی ڕێکخراوی کەمئەندامان ئەکەن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ٨ی ٦ی ٢٠٢٠ ، وەفدێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیان کرد.


وەفدی سەردانەکە پێکهاتبون لەبەڕێزان ( سامان خێڵی حەمەی ، سیروان ئەحمەد ، هیوا ئیسماعیل ) دەستخۆشی و سوپاسیان هەبوو بۆ کارو چالاکیەکانی ڕێکخراو کە هەمیشە لەخزمەتی کەسانی خاون پێداویستی تایبەتن لەسنورەکەدا .

هەر لەسەردانەکەدا وەفدی کۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبجە ، بڕێک پێداویستی خۆپارێزی (دەستکێش و دەمامک و جێڵی پاککەرەوە)یان پێشکەشی ڕێکخراو کرد و هیوایان خواست بە دور بن لەتووشبون بە نەخۆشی کۆرۆنا.

بەناوی ڕێکخراوەکەمانەوە سوپاسی بەڕێزانی کۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبجەوە ئەکەین بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .
 
Jun 8, 2020, 7:28 PM
کاتى بڵاوکردنەوە   09-12-2020
سه‌ردانی كردن