Halabja Disabled Organization (HDO)
ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

کۆبوونەوەی لیژنەی دایک و باوکان لە هەردوو قوتابخانەی هاوار و دلین
​بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، کۆبوونەوەی لیژنەی دایک و باوکانی قوتابخانەی (هاوار و دلین ) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
​بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکان، گۆڕینەوەی زانیاری و هزر، و ئامادەکاریی کارگێڕی و پەروەردەیی بوو بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ پێشەکەش کردنی پەروەردەیەکی گشتگیر کە تێیدا هەموو قوتابیان مافەکانیان فەراهەم بکرێت وە چۆیەتی کارکردن لە ژوری گشتگیر لە هەردوو قوتابخانەکەدا.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
More Article
ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

​لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی خوێندن و فەراهەمکردنی پێداویستییەکانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە هاوبەشی و هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی، و بە دەستپێشخەری و دابینکردنی کۆمەڵەی کەمئەندامانی عێراق_تجمع المعوقين في العراق (Iraqi Alliance for Disability) ،
​لەم چالاکییەدا، پێداویستی پزیشکی (چاویلکەی پزیشکی، بیستۆکی گوێ، و عەرەبانەی دەستی) دابینکرا و دابەشکرا بەسەر ئەو قوتابییە ئازیزانەی کە ئاستی بینین و بیستنیان نزمە لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار) و (دلین) لە شاری هەولێر.
​ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم قوتابییە بەهرەمەندانەیە لە پێناو داهاتوویەکی ڕووناکتر.
More Article
Preparing for the new school year

Preparing for the new school year

Preparing for the new school year
As part of our continuous efforts to support the educational process and provide the needs of students with disabilities, in partnership and cooperation between Halabja Disabled Organization and World Child Protection Organization, and initiated and provided by the Iraqi Alliance for Disabled People (IADO),
In this activity, medical supplies (medical glasses, earphones, and wheelchairs) were provided and distributed to the students with low vision and hearing in both schools (Hawar) and (Dlin) in Erbil.
Our goal is to provide equal opportunities and reduce the barriers facing these talented students for a brighter future.
More Article
ڕاهێنانێک لەسەر ژووری گشتگیر بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەڕێوەچوو.

ڕاهێنانێک لەسەر ژووری گشتگیر بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەڕێوەچوو.

ڕاهێنانێک لەسەر ژووری گشتگیر بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەڕێوەچوو.
​بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، خولێکی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە ناساندنی «ژووری گشتگیر»، میکانیزمەکانی کارکردن لەو ژوورەدا و شێوازی بەکارهێنانی ئەو کەرەستە و ئامێرانەی بۆ خزمەتگوزاریی پەروەردەیی دابین کراون.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
More Article
A training on inclusive rooms was held for special education teachers.

A training on inclusive rooms was held for special education teachers.

A training on inclusive rooms was held for special education teachers.
A training course for special education teachers was held in two schools (Hawar and Dlin) in Erbil in the presence of representatives of Halabja Disabled Organization. The training focused on introducing the “universal room”, the mechanisms of working in the room and how to use the materials and equipment provided for educational services.
This activity is part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq
More Article
Messages of congratulations and honors

Messages of congratulations and honors

Messages of congratulations and honors
On the occasion of the end of the academic year and the completion of an important educational stage, as Halabja Disabled Organization, we warmly congratulate all the sixth grade students of both schools (Hawar and Dlin) in Erbil.
We are pleased that at this stage, through providing a series (trainings, seminars and school renovation projects) in a way that is consistent with the principles of inclusive education, we have been able to be a real helper and supporter of our dear students.
We wish continued success and a bright future to all students in the coming stages
More Article
پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان

پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان

پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان
​بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن و تەواوکردنی قۆناغێکی گرنگی پەروەردەیی، وەک ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی پۆلی شەشەمی هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین) لە شاری هەولێر دەکەین.
​خۆشحاڵین کە لەم قۆناغەدا، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی زنجیرەیەک (ڕاهێنان، سیمینار و پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیان) بە شێوازێک کە لەگەڵ بنەماکانی خوێندنی گشتگیر (Inclusive Education) بگونجێت، توانیومانە هاوکار و پاڵپشتێکی ڕاستەقینەی قوتابیە ئازیزەکانمان بین.
​هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابیان دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
More Article
Continue to serve.

Continue to serve.

Continue to serve.
Halabja Disabled Organization in Erbil Awareness of Students for Easy Access to Schools After the completion of the renovation of both Dilin and Hawar schools in Erbil, hung awareness posters in schools about easy access, inclusive schools, protecting the rights of people with disabilities.
This activity is part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq
More Article
بەردەوامی لە خزمەتکردن...

بەردەوامی لە خزمەتکردن...

بەردەوامی لە خزمەتکردن...
ڕیكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە لە هەولێ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان بۆ ئاسانگەشتن بە قوتابخانەكان پاش پرۆسەی تەواو كردنی نۆژەنكردنەوەی هەردو قوتابخانەی دلین و هاوار لە شاری هەولێـــر، هەستا بە هەڵواسینی پۆستەری هۆشیاری لە قوتابخانەكان سەبارەت بە ئاسانگەشتن ،قوتابخانەی گشتگیر ،پاراستنی مافەكانی خاوەن پیداویستی تایبەت و پاراستنی ژینگەی قەتابخانەكان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
More Article
Towards an inclusive and non-discriminatory educational environment

Towards an inclusive and non-discriminatory educational environment

Towards an inclusive and non-discriminatory educational environment
Halabja Disabled Organization met with the general committee of schools (Dlin and Hawar).
The meeting emphasized the following points:
???? Renovation of schools: The representative of the organization highlighted the renovation projects of both schools, which have been implemented according to international standards of "universal education", to meet the needs of all students.
???? They discussed the preparation of a "comprehensive room" with all the equipment and supplies. The relevant parties and committees, while congratulating them, stressed the importance of using these rooms to further serve the educational process.
???? Drafting appropriate plans to overcome the obstacles facing the education process.
Finally, Mr. (Awara) was thanked as an active member of the general committee for providing electricity to Hawar school.
This activity is part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq
More Article
بەرەو پەروەردەیەکی بەهێز و ئامادە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان

بەرەو پەروەردەیەکی بەهێز و ئامادە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان

پەروەردەیەکی ئامادە بۆ قەیران بۆ فێربوونی بەردەوام و گشتگیر.

یونسکۆ، بە هاوبەشی لەگەڵ کەسانی پێویست (PiN)، لە شاری هەولێر مێزگردێکی لەسەر "پەروەردەی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکان: ئامادەکاری، بەردەوامی فێربوون، و ڕۆڵی شێوازەکانی ئۆنلاین" کۆکردەوە.

مێزگردەکە بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO)، نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، سەرکردەی قوتابخانەکان، PTA، و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەندامانی کۆڕبەندی پەروەردەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق کە لەلایەن یونسکۆوە دامەزرا، کۆکرایەوە.

گفتوگۆکە لەسەر بەهێزکردنی ئامادەکاری، دڵنیابوون لە بەردەوامی فێربوون لە کاتی قەیرانەکاندا، و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە فێربوونی ئۆنلاین و تێکەڵاو بوو. هەروەها بەشداربووان بیریان لە ململانێی هەرێمی ئەم دواییە و کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کردەوە، بە تایبەتی پشکنین بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە گیراونەتەبەر، بۆشاییە هەنووکەییەکان، و ڕاسپاردەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی بۆ قەیرانەکانی داهاتوو.

کۆبوونەوەکە بە ڕاسپاردەی سەرەکی کۆتایی هات کە ئامانجیان بەهێزکردنی هەماهەنگی، پێشخستنی ڕێبازە گشتگیرەکان و بنیاتنانی سیستەمێکی پەروەردەیی خۆڕاگرتر بوو. مێزگردەکە لە ژێر پڕۆژەی ئیتالیم ڕێکخرابوو، کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دەکرد.

More Article
هەنگاوی نوێی زانستی

هەنگاوی نوێی زانستی

هەنگاوی نوێی زانستی
(شڵەژانەکانی شەبەنگی ئۆتیزم) بەیەکێک لە شڵەژانەکانی کۆمەڵەی نەخۆشییە دەمارییەکان دادەنرێت.
ڕێژەی کەسانی توشبووی شەبەنگی ئۆتیزم لەجیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو لەزیادبووندایە.
لەهەنگاوێکی نوێدا (ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) بەئامانجی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەبارەی (ئۆتیزم: دەستنیشانکردن، دەستوەردان، شیاندن) لە (زانکۆی صلاح الدین) لەگەڵ بەڕێزان (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (د. ئاراز حکیم رضا) سەرۆکی بەشی (پەروەردەی تایبەت) و (کاک هێمن جلال) بەڕێوەبەری سەنتەری باهۆزو ژمارەیەک لە لیژنە جیاوازەکانی کۆنفرانس کۆبووەوە.
ئامانج لەم کۆنفرانسەداڕشتنی پلانی هاوبەش و خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ دەبێت بەمەبەستی کاری پێکەوەیی بە پشت بەستن بەنوێترین دەرەنجامەکانی توێژینەوە زانستییەکان.
(ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) بەشێوەیەکی شیلگیرانە کاردەکات بۆ سەرجەم توێژەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
لەم پێناوەشدا بەگرنگی و بایەخەوە لەهەوڵە زانستی و کۆنفرانسە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەڕوانێت.
More Article